چالاکوانانی دهۆک و سێمێل دژی نەناردنی شایستە داراییەکانی هه‌رێمی كوردستان گردبوونەوە دەکەن.
چالاکوانانی دهۆک و سێمێل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە هاووڵاتیان کرد، دژی هەنگاوە نادادپەروەری و ناشەرعییەکانی حکومەتی عێراق بۆ نەناردنی شایستە داراییەکان رۆژی سێشەممە بەشداری گربوونەوەی جەماوەری بکەن، کە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە پارکی نەورۆزی شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا چالاكوانانی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نن، عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی ئیداره‌ی عێراق ده‌كات و به‌هۆیه‌وه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا باوه‌ڕیان به ده‌ستوور و یاسا نییه، وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی داوا له خه‌ڵكی دهۆك ده‌كه‌ین، به‌شداری له خۆپیشاندان دژی نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە، کە داهاتی گشتی عێراقیش بۆ ئەو ساڵە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار دینار داندراوە.
تا ئێستا حكومه‌تی عێراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی ره‌وانه نه‌كردووه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراون.