پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەنووسە، بنووسە!

ئامانج شاکەلی

مەنووســـە دادگای میونشن 14 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ژنەدا سەپاند کە ڕێگەی دا کچە کوردێکی ئێزیدی لەبەر خۆر بمرێت. بنووســـە دادگەی میونشن ئەو ژنەی بە 14 ســـاڵ زیندان سزا دا، کە کچە کوردێکی ئێزیدی تا مردن
لەبەر خۆر بەستبووەوە. مەنووسە لەگەڵ هاوژینە داعشەکەیدا کچێکی پێنج ساڵ و دایکی کە کوردی ئێزیـــدی بوون، کردوون بە کۆیلەی خۆی. بنووســـە لەگەڵ مێردە داعشەکەیدا دایک و کچێکی پێنج ساڵانی کوردی ئێزیدی کردبوون بە کۆیلە. مەنووسە لێوەرگیرابوو. بنووسە لێ وەرگیرابوو. مەنووســـە بریـــکاری وەزارەتـــی پێشـــمەرگە دەستپێلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری مووچە دەردەکات. بنووســـە بریـــکاری وەزارەتی پێشـــمەرگە بڕیاری لەکار لابردنی بەڕێوەبەری مووچە دەردەکات. مەنووسە قەدەخەکردن. بنووسە قەدەغەکردن. مەنووســـە دوو بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتن. بنووسە دوو بەلەمی کۆچبەران نقوم بوون. مەنووسە لە تورکیاوە بەرەو دوورگەکانی یۆنان بەڕێگەوە بوون. بنووسە لە تورکیاوە بۆ یۆنان دەچوون. مەنووسە لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین ئەنجام دەدرێت. بنووسە لە ئامێدی ڤێستیڤاڵی ڕاشی ساز دەکرێت. مەنووسە ئاشکرانەکراوە. بنووسە ئاشکرا نەکراوە. مەنووســـە ئـــاوی دەریاچەی دووکان ڕوو لـــە کەمئاوی دەکات. بنووسە ئاوی زەریاچەی دووکان کەمی کردووە. مەنووســـە داعش سەدانی کوردی ئێزیدی کۆمەڵکوژکرد. بنووسە داعش سەدان کوردی ئێزیدی کوشت. بـــۆ جاری هـــەزارەم، تکایـــە پیتی (ڕ) لە ســـەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا، دەبێ وەک خۆی بنووسرێت! کەواتە: مەنووســـە رێگری، رابووردو، رادەســـتکردن، برینەوە، رەوش، رەوەنـــد، کـــور. بنووســـە ڕێگـــری، ڕابووردو،
ڕادەستکردن، بڕینەوە، ڕەوش، ڕەوەند، کوڕ