وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پوولێكی نوێ چاپ ده‌كات، كه تایبه‌ته به په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كوردستانیبوونی شاره‌كه و به‌رزڕاگرتنی ناوی پێشمه‌رگه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پوولێكی نوێی پۆسته چاپ ده‌كات و بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مامه‌ڵه و كاروباری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و پووله نوێیه كه به‌هاكه‌ی 5000 دینارییه و له‌لایه‌ن وه‌زاتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێنه‌ی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی له شاری كه‌ركووك له‌سه‌ره، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركووك و به‌رزڕاگرتنی ناوی پێشمه‌رگه، كه به خوێن و گیانی خۆی پارێزگاری له كوردستانیبوونی شاره‌كه كردووه.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تویته‌ری خۆی وێنەی ئه‌و پووله نوێیه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن چه‌ندان پوولی پۆسته دیزاین كراوه و سه‌رجه‌میان گوزارشت له مێژوو و جوگرافیا و هێماكانی كوردستان ده‌كات و به نرخی جیاوازیش له فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له رۆتینی مامه‌ڵه، به‌كارده‌هێنرێت.