سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ڕیخۆڵەکوێرە چییە؟

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

د. وریا ناسیح سابیر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی منداڵان و تازەلەدایكبووان باس لە نەخۆشینی ڕیخۆڵەکوێرە دەکات و دەڵێت: ڕیخۆڵەكوێرە پارچە گۆشتێكی باریكە، درێژیەكەی تێكڕا ٥ سانتیمەترە؛ لكاوە بە بەشی خوارەوەی سەرەتای ڕیخۆڵە ئەستوورەوە.

ئەگەر بە پیسایی یا مادەی دەردراو بگیرێ، ھەو دەكات و ھەڵدەئاوسێ؛ ئەو پزیشکە دەشڵێت: لە مانگە گەرمەكان زیاتر ڕوو دەدات بە ھۆكاری بەركەوتن لەگەڵ ھەوا و كەمخواردنی فایبەرەكان و ھەوكردنی زیاتری ڕیخۆڵە. د. وریا ناسیح، باس لە باوترین نیشانەكانی نەخۆشییەکە دەکات کە بریتین لە:
ئازاری سك ، ھێنڵجدان ، ڕشانەوە ، نەمانی ئارەزوی خواردن ، تا، ھەندێ جاریش سكچوون

چارەسەر
تەنها بە رێگەی نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت: ئەویش لە رێگەی نازۆر یان بە نەشتەرگەری کراوە دەکرێت کە ئەمەیان قورسترە .