سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە دوو رۆژی پێشوو دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  شەممە 2/9/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە 3/9/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 40

سلێمانی : 38

دهۆک : 38

کەرکوک : 41

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 39

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 44