هاودەنگ فارووق
ڕێگـــری لە ڕادەســـتکردنەوەی بارەگاكانی پارتی، بۆ ئەوەیە تا كەركووك نەگەڕێتەوە ســـەر هەرێمی كوردستان و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و ئایینزا جیاوازەكان لەو شارەدا بەرەو لێكترازان ببەن، چونكە دەزانن پارتی داكۆكیكارێكی سەرسەختە لە كەركووك و كەركووكییەكان.
نەیارەكانـــی پارتی و ئەوانەی بە شـــكۆی كـــورد لە كەركووك دڵتەنگ دەبـــن، زۆرباش لە ڕەوتی ڕووداوەكان گەیشـــتوون و چـــاک لەو ڕاســـتییە حاڵیبوونە کە پارتی ســـەرباری گەلەكۆمەكێی ١٦ی ئۆكتۆبـــەری پـــاش ڕیفراندۆم و گەمارۆی سیاســـی و دیپلۆماتی، توانی ببێتـــەوە یەكەمی بێڕكابەری گۆڕەپانی سیاســـی كوردســـتان و عێراق، کەواتە دەتوانێت گشـــت بەربەســـتەکان بشکێنێت و هیچ ئاستەنگێك ناتوانێت بەرنامە و پلانی کوردانەی پارتی ڕابگرێت.
ئەوان چونکە لە کولانەی تەسکی ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنییەوە تەماشای دۆزی کەرکووک دەکەن،
کاڵفامانە بە گژ شوورەی بڵند و سەختی پارتیدا دەچنەوە بەبێ ئەوەی لەو ڕاستییە مێژووییە گەیشتبن کە ڕۆڵی مێژوویی پارتی لە پاراســـتنی کوردایەتی و کوردستاندا زۆر لە باڵای بوودەڵەی ئەوان بەرزتر و سەختتر و شکۆدارترە.
ئەوان کە لە پەنا دورشـــمی شۆڤێنی و پاڵپشتیی ئەجێندای دەرەكیدا هەوڵی تەگەرە خستنەبەر هەنگاوەکانی پارتی دەدەن، لە کاتێکدا زۆر چاک دەزانن ســـەنگ و ڕۆڵی پارتی زۆر لەوە گەورەتر و مەزنترە لە پیلان و ژاوەژاوی کرێگرتە و هەلپەرستان بسەڵمێتەوە. ئاشکرایە ئەو دەنگە ناسازانە، ئەو دەستە و تاقمە بێڕەگ و نەفامانە هێشتا لە ئەلفبێی سیاسەت نەگەیشتوون و نازانن مێژووی خەباتی پارتی گەلێ ئاستەنگی سەخت و دژوارتری هاڕیوە و بەرامبەر زۆر ڕەشەبای لەوان سەختتر سەربەرزانە و سەرکەوتووانە خۆی ڕاگرتووە.
نەیارانی پارتی هێشـــتا لەو حەقیقەتە نەگەیشـــتوون کە بەگژدا چوونەوەی پارتی، بەرەنجامەکەی
تەنها تێکشکان و ڕووزەردییە، خۆ ئاشکرایە بەدرێژایی مێژووی خەباتی پارتی، سەدان جار ڕووبەڕووی شـــاڵاوی نەیارەكانی بووەتەوە و هەمیشـــەش پارتی ڕووسوور و ســـەرکەوتوو و ئەوانیش لووتشکاو و پەشیمان بوونە.
وا دیـــارە نەیارانـــی پارتی درەنگ لە واقیع دەگەن و هەر خێـــراش لە بیری دەکەن! ئەگەر نا، خۆ هێشـــتا برینەکانی داستانی پردێ و سحێلایان ســـارێژ نەبووە، کەچی دیسانەوە کەوتوونەتەوە سینگ دەرپەڕاندن و هەڕەشە؛ ئاخر ئەوان دەزانن گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک واتە گەشاندنەوەی کوورەی خەباتـــی کوردبـــوون و کوردایەتی. واتە گەڕانەوەی کەرکووک بۆ باوەشـــی کوردســـتانی دایک. واتە بڵندکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان نەیارەکانی پارتی ئەمڕۆ بێ یان سبەی، دەبێ لەو ڕاستییە بگەن کە پارتی تاکە پارێزەری شەرەفی کوردایەتی و فیداکاری ڕاستەقینەی گشت بستە خاکێکی کوردستانە و هیچ هێز و دەستە و تاقمێکیش ناتوانێ ڕێگریی لەو ڕێبازە مەزنە بکات و سەرکەوتنیش هەر بۆ دڵسۆزانی ڕاستەقینەی گەلەکەمانە.