لە ١٨ـی مانگی ئابەوە، پرۆسەی هاتنی زیارەتکاران بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە و تا شەشی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
ئەو زیارەتکارانە بۆ بەشداریکردن لە “چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن” سەردانی عێراق دەکەن و لە دەروازەی سنووریی حاجیئۆمەران و باشماخەوە دێنە هەرێمی کوردستان و دواتر دەبرێنە بەغدا و لەوێشەوە دەچنە زیارەتی نەجەف و کەربەلا.
سەنگەر مستەفا، ئەندامی لیژنەی پێشوازی لە زیارەتکاران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند:” بە پێی ئامارەکان و لە سەرەتای پرۆسەکەوە تا ٢٧ـی ئاب، زیاتر لە ٢٠ هەزار زیارەتکاری ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی باکووری خۆراوای ئێرانن و بۆ هاتنە ناو عێراقیش ڕێگای هەرێمی کوردستان بە سەلامەتتر و نزیکتر دەزانن.”
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تیمەکانییەوە، هەموو ئاسانکارییەکی بۆ کردوون و خواردن و شوێنی مانەوەشی بۆ ئەو زیارەتکارانە دابین کردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری