سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

قیرتاوکردنی رێگای نێوان (بەرزنجە – باراو ) جێبەجێ دەکرێت

میدیای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای ( بەرزنجە – باراو)ـی دا.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بە مەبەستی تەواوکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای ( بەرزنجە – باراو)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، رەزامەندیدا لەسەر تەواوکردن و خەرجکردنی بڕی (1.812.010.000) ملیار دینار.

راشیگه‌یاند، ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت.