ھە‌فتە‌ی سە‌ردانە‌ جیاوازە‌كە‌ی سە‌رۆك بارزانی

هاودەنگ فارووق

لـــە هەفتەی ڕابردوودا، ســـەرۆك بارزانی، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونی ڕەوشـــی ژیانی خەڵک و گوێگرتن
لە تێبینی و پێشـــنیازەکانیان ، هەروا بۆ بەرچاوڕوونیی هاونیشـــتمانییان لەسەر دۆخی سیاسی ناوخۆ و گرفتەكانی نێوان، بەغدا_ هەولێر، گەیشـــتە دەڤەری بادینان و بە وردی و ئارامی، وەک ســـەرکردەیەکی خاوەنتەجرووبە و قاڵبووی خەم و ئازارەکانی گەل، ئامێتەی جەماوەر بوو و گوێی لە قســـە و داخوازی و گلەییەکانیان گرت.

هەڵبژاردنی کات و شـــوێن و شـــێوازی پەیوەندیی لەگەڵ جەماوەر، ســـەلماندنی ڕاستییەکە کە جەنابی ســـەرۆک بە گوێرەی پلانی تۆکمە و پێشـــتر دارێـــژراو، ئەو هەنگاوەی ناوە. ئـــەوەی بارزانی لەهەفتەی ڕابردوودا كردی، هەروەک بڕیاریشـــداوە لە ڕۆژانی داهاتوو لە دەڤەرەکانی دیکەی کوردســـتانیش بیکات ، هەنگاوێکـــی پڕ ئومێدی گرنگە و لە کات خۆیدایە، جوڵەیەکی حەكیمانەیە بۆ دروســـتكردنی ژینگەیەكی لەبارتری نێوان خەڵك و حكوومەت، هەروەک لە کاردانەوەی پاش کۆبوونەوەکانی بادینان هەســـتمان پێ کرد، چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی زۆر باش و دڵخۆشـــكارانەی هەبێت و لەئێســـتاوە جەماوەری كوردستان دڵخۆشیی خۆیان بە هەنگاوەكانی سەرۆک دەربڕیوە. ڕاســـتییەکەی هەركات كێشە و قەیرانەكانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردســـتان گەیشتبنە ئاستی گرێكوێرە، بە جوڵەیەکی ســـەرۆک بارزانی و دەستپێشخەرییەکانی كراونەتەوە؛ ئێستەش بەهەمان ئیرادە و بڕیار و بڕوابەخۆبوون، وەك مەرجەع و سیمبولی كوردایەتی هاتووەتە پێشەوە و دەیەوێت كێشەكان چارە بكات. بارزانی لە بەردەڕەش، لەگەڵ چینوتوێژەكان كۆبووەوە و بەزمانی خۆی پێی گوتن: هاتووم بۆ ئەوەی چی لەناختاندا هەیە، گلەییەكانتان بەڕوونی و ڕاشكاوی بەمن بڵێن!

دیدار و گوێگرتن لە بۆچوون و پێشـــنیازی هاونیشـــتمانییان، جگەلە جۆشدانەوەی گیانی خۆڕاگریی و ئیرادەی بەرزی نەتەوەیی و نیشـــتمانی هاووڵاتییان، وزەیەکی زیاتری میللیە بۆ پشـــتیوانی حكوومەتی کوردســـتان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئابوورییە ســـەختەی کە لە لایەن بەغداوە بۆ خەڵکی کوردســـتان دروســـت کراوە، هەروەك ڕاگرتنی هەندێ ڕێنمایی كە بارگرانی بۆ ســـەرخەڵك دروستكردبوو، سەرەتای ئەنجامی باشـــی ئەو هەنگاوەی ســـەرۆك بارزانییە، كە دەیەوێت ســـەنگی خۆی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە بەكاربهێنێت، كە ڕووبەڕووی گەل و خاکەکەمان بووەتەوە.