پوتن فەرمان بە چەکدارانی ڤاگنەر دەکات سوێندی دڵسۆزی بۆ رووسیا واژۆ بکەن

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن فەرمانی بە چەکدارانی گروپی سەربازی تایبەتی ڤاگنەر کرد، سوێندی  دڵسۆزیان بۆ رووسیا واژۆ بکەن، کە لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو یەڤگینی پریکۆژینی سەرکردەکەیان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدا.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر، فەرمانێکی واژۆ کردووە و رایگەیاند، گوتەکانی رۆژئاوا کە دەڵێن پریگۆژین لەسەر فەرمانەکانی ئەو کوژراوە ” درۆیە” و کرێملنیش گوتی: پێویستە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی لاشەی ئەو کەسانە بکرێت کە لە رووداوەکەدا کوژراون.

پوتن ئاماژەی بەوەدا کە زانیاری سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پریکۆژین و یاریدەدەرە باڵاکانی ڤاگنەر هەموویان کوژراون و ستایشی پریگۆژینیشی کرد، بەڵام گوتی هەندێک هەڵەی کردووە.

فەرمانەکانی پوتن بۆ چەکدارانی ڤاگنەر و بەڵێندەرانی دیکە لە گروپە سەربازییە تایبەتەکان بۆ نیشاندانی دڵسۆزی خۆیان هەنگاوێکی روون و ئاشکرایە بۆ ئەوەی ئەو گروپانە لەژێر کۆنترۆڵی وڵاتدا بن.

ئەو فەرمانەی کە لەسەر ماڵپەڕی کرێملن بڵاوکراوەتەوە، هەرکەسێک ئەرکێکی سەربازی ئەنجام بدات یان پشتیوانی لەوە بکات کە مۆسکۆ بە ” ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت” ناوی دەبات لە ئۆکرانیا، سوێندی فەرمی بۆ رووسیا بخوات.

بڕیارەکە سوێندی دڵسۆزی وەک هەنگاوێک بۆ داڕشتنی بنەماکانی بەرگری ڕۆحی و ئەخلاقی رووسیا وەسف دەکات و پێشەکی سوێندەکە بەڵێنێک لەخۆ دەگرێت، کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەکان و سەرکردە باڵاکان بێت.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا 23 ئابی 2023، ئاژانسی ھەواڵیی تاسی رووسی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی تایبەت لە ھەرێمی تڤێری باشووری رووسیا کەوتووەتە خوارەوە، لە ئاکامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و لەنێویاندا یەڤگینی پریگۆژین، دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەی تێدایە.