سەرکردەیەکی داعش کوژرا

بەرپرسێکی سەربازی مۆزەمبیق، کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی راگەیاند و گوتی، عومەر کوژراوە و ژمارەیەک ئەندامی باڵای رێکخراوکەش دەستگیرکراون.

بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە مۆزەمبیق رایگەیاند، دوێنێ سەرکردەیەکی داعش بە ناوی ئیبن عومەر لە ئۆپەراسۆنێکی سەربازیدا لە باکووری ئە وڵاتەدا کوژرا.

سەرۆک ئەرکانی سوپای گشتی هێزە چەکدارەکانی مۆزەمبیق، یواکیم مانگراس، رایگەیاند، عومەر کوژراوە و ژمارەیەک ئەندامی باڵای رێکخراوکەش دەستگیرکراون.

حکومەتی مۆزەمبیق مردنی عومەری وەک ساتەوەختێکی گرنگ وەسف کرد، چونکە ماوەی شەش ساڵە  ناوچەی کابۆ دێلگادۆ لەسەر سنووری تەنزانیا، کردەی توندوتیژی تیرۆریستی تێدا ئەنجامدەدرێت.

عومەر بە بەرپرسی رێکخراوی داعش دادەنرێت لە باشووری رۆژهەڵاتی مۆزەمبیق لە ساڵی 2017 ەوە. ئەمەریکاش لە ساڵی 2021دا عومەری وەک سەرکردەیەکی تیرۆریستی ناساند.