دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەڕێز حەییان عەبدولغەنی ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ؛ پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆم ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوک و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخه‌می بەڕێزتانم . خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبووان به بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببه‌خشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان