مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد.
لەو دیدارەدا، مەسرور بارزانی خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕی.
هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی هەرێم و ئەمەریکا کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیی ئەمەریکا دووپات کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە نیشاندا .
گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە بوو.