فازڵ میرانی
لەبارەی ئەنجامی بەستنەوەی هەقیقەت بە هۆكاری پڕوپاگەندەوە دەنووسم، لە وتارەكەمدا بە دیاریكراوی مەبەستم پڕوپاگەندەی سیاسییە لە ئەدای حوكمڕانیدا.
ئەگەر ئەزموونی حوكمڕانییەكی بەركار بخەینە بەرباس و پڕوپاگەندە ئاراستەكراوەكەی بپشكنین، زۆر بە جوانی بۆ مان ڕوون دەبێتەوە ئاخۆ پڕوپاگەندە چی لەبارەی نیزامەوە دەخاتە ڕوو، ڕادەی هەقیقەتی خستنەڕووی چییە؟ ڕاستییەكەی زۆربەی نیزامە خۆرهەڵاتییەكان بایەخێكی زۆر بە پڕوپاگەندە دەدەن.
خۆ ئەوە مانای ئەوە نییە خۆراواش لە دەرخستنی خۆی و سیستەمەكەیدا لە كێشمەكێشی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی دەستی لە پڕوپاگەندە شۆردووە، بەڵام لەوێ ئازادیی ڕاگەیاندن، لێرەدا مەبەستم ڕاگەیاندنی پیشەیییە، لە دووفاقیی پڕوپاگەندە بۆ هەقیقەت بێدەنگ نابێت، هەروەها ڕەنگە لەوێ بەهۆی كێبڕكێی حزبی ڕاگەیاندن سەركەوتوو بووبێت، هەروەها دەزگەی حزبی و ڕاگەیاندن بۆ پووچەڵكردنەوەی پڕوپاگەندە و دەرخستنی هەقیقەت و پاساوهێنانەوە بۆ شەڕە دەرەكییەكانی خۆراوا كەوتبنە خۆ، هەڵبەت ئەمەیش لەگەڵ هەبوونی ڕاگەیاندنێكی
سەربەخۆدا.
لە خۆرهەڵات ئەداكە زۆر بە سستی ڕەوت دەكات، هەمان
نەهجی كۆنینەی پڕوپاگەندەیە و هەقیقەت ڕووپۆش دەكات، ئەداكە لە گەورەكردن و زەقكردنەوەی نیزام بەردەوام دەبێت، تا وای لێ دێت بەرگەی ناگیرێت و دەڕووخێت.
چەند شێوەیەكی ڕاگەیاندن پڕوپاگەندە زۆر لە دژی ئێمە بەكارهاتووە، هێشتایش هەر بەردەوامە، تاكوو عەقڵیەتەكان لەنێوان شەڕ و نەفامیدا دابەش بن، حاڵمان هەروا دەمێنێتەوە. پێشتر چەتە و تێكدەر و خاین و بەكرێگیراویان پێ دەگوتین، ئەمە تەنیا لە شێوەی ڕاگەیاندن و نووسین و وتار و هەواڵ نەبوو، بەڵكوو لایەنی ڕەفتاری ئەمنی و سەربازی و دادگایی تایبەتیشی گرتبووەوە. لە كاتێكدا ڕاستییەكەی ئەوەبوو زۆرینە دەیانزانی ئێمە خەباتكار و دژ بە حوكمڕانیی تاكڕەوەین، كە كار بۆ زۆرەملێ و ملكەچی و ژێردەستەیی و بێدەنگبوون دەكات. بابەتیبوونەكەیش ئەوەیە هیچ بەستنەوە و پێوەندییەك لەنێوان هەقیقەتی ئێمە و پڕوپاگەندەی نیزامی داپڵۆساندندا نییە.
بەڵێ، نیزامی چەوساندنەوە و سەركوتكاری دەشێ لە هەر عەقیدە و ڕەگەزێكەوە سەرچاوەبگرێت و دروشمی
و دیموكراسیشیان هەڵگرتبێت. زۆربەی نیزامەكان، تەنانەت بەدەر لە نیزامە حوكمڕانییەكانیش،
كە لە زیهندا ناسراون، هەموویان یەكەی بەڕێوەبردن، با لە دەرەوەی دەزگەی دەوڵەتیش بن، پێك دێنن، بە نموونە: خێزان، دەكرێ پڕوپاگەندە ئاراستەی دانەیەكیان ، یان چەند كەسێكیان بكرێت، یان دژی لایەنێكی دەرەكی، كە دووربێت لە هەقیقەت.
دادگاكان شایەتی زۆر حاڵەتی كێشمەكێش و ململانێی لەم
چەشنە بوون كە داواكار تێیدا درۆزن بووە. پوختەی قسان، ئێمە وەك جووڵانەوەی ڕزگاریخواز لە پارتی
دیموكراتی كوردستان هەر زوو دركمان بەم لێشاوەی پڕوپاگەندە كردووە، كە ڕای شێواو دروست دەكات و ڕۆژ دوای ڕۆژیش فراوانتر دەبێت، پێشتر و ئێستایش بەرەنگاری ئەو توندوتیژییە فكرییە بووینەتەوە.
ئەمە لە ناخماندا ڕەگی داكوتاوە، هەر تەنیا ڕووبەڕووی
شەپۆلی پڕوپاگەندەی درۆینە نەبووینەتەوە، بەڵكوو بیری سیاسی و ڕاگەیاندنەكانیشمان لە پەراوێزخستنی هێڵی بابەتگەرایی كە هەقیقەت و پڕوپاگەندە پێكەوە گرێ دەدات، قایمتر كردووە.
ئەم تەتەڵەكارییە، هۆكارێكە بۆ مانەوەی حزب و
دەستكەوتەكانی گەلەكەمان، پشتگوێخستنیشی دەبێتە مایەی داڕووخانی نیزام، هەروەها هۆكارێكیشە بۆ داڕووخانی سیستەم و ڕژێمگەلی ئایندە.