ئهمڕۆ (چوارشهممه 23ـی ئابی 2023) ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، کۆبووهوه و وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی بواری نەوت، هاوكات تیشک خرایە سەر دوایین سەردان و گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی نەوت و بۆچوونی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەم ڕووەدا و ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بۆچوونی بەغدا لەم ڕووەدا خرایەڕوو.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا کار و چالاکی کۆمپانیاکانی بواری نەوت بەرز نرخێندران و کۆمپانیاکانی بواری نەوت بە هاوبەشێکی راستەقینەی حکومەتی هەرێمی كوردستان ناوبران. راگهیهندرا كه بەرگری لە ماف و گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی دەکەن، هاوكات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بە مەبەستی گهیشتن به چارەسەر لە چوارچێوەی دەستوور و یاسای بوودجە.
له بهشێكی دیكهدا گفتوگۆ لهبارهی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز و بۆچوونی حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی سهبارهت به پڕۆژە یاساکە خرانەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیاکانی بواری نەوت بۆچوون و سەرنجەکانی خۆیان بۆ پڕۆژەیاسای نەوت و گاز خستەڕوو .