دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هه‌رێمی كوردستان و به‌نگلادیش له‌ پیشه‌سازی قوماش و جل و به‌رگ هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی گشتی به‌نگلادیش بڕیاردرا بۆ له‌مه‌ودوا هه‌رێمی كوردستان و به‌نگلادیش له‌ پیشه‌سازی قوماش و جل و به‌رگ هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی كرد لە محه‌مه‌د فەزڵ باری كونسوڵی گشتی بەنگلادیش لە هەرێمی كوردستان و نوێنەری بەشێك لە گەورە كارگەكانی جل و بەرگ له‌و وڵاته‌.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی گوتی: ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەنگلادیش دەکەن به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی، پێویستە ئەو دەرفەتە بەكاربهێنرێت بۆ پێشخستنی ئاستی بازرگانی و هێنانی ئەزموون و بەرهەمی بەنگلادیش لە بواری جل و بەرگ و بۆ دروستكردنی كارگەی گەورە و پێشخستنی پیشەسازی جل و بەرگ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ حكوومەت و وەزارەت هەر هەوڵێك بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان و پەرەپێدانی پیشەسازی و سوودی ئابووری پێویست بێت ئامادەن كارئاسانی تەواو بکەن.

كونسوڵی بەنگلادیش ڕایگه‌یاند كه‌ ئەو تێڕوانینانه‌ دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ ئاسانكردنی ئامانجەكانی ئەوان كەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هێنانی بەرهەمی قوماش راستەوخۆ بۆ كوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەشی پیشەسازی جل و بەرگه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەنگلادیش لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندا به‌ دووەمین وڵات داده‌نرێت بۆ پیشەسازی قوماش و بەرهەمهێنانی جل و بەرگ.