سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هاووڵاتییەکی چینی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ئاسایشی چین رایگەیاند، چین لێکۆڵینەوە لە لەگەڵ هاووڵاتییەک دەکات کە تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بۆ سی ئای ئەی ئەمەریکی.

وەزارەتی ئاسایشی چین ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە نازناوی هاو، تەمەنیشی 39 ساڵە، بۆ خوێندن چووەتە ژاپۆن و لە کاتی دامەزراندنیدا لەوێ بووە. بەڵام چین رەگەزی تۆمەتبارەکەی ئاشکرا نەکرد.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لەکاتی پشکنین بۆ داواکاری ڤیزا لەگەڵ بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەناوی تێد ئاشنا بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تێد هاوی بانگهێشتکردووە بۆ ئاهەنگگێڕانەکی ئێوارە، دیاریی پێداوە، داوای یارمەتی لێکردووە بۆ نووسینی راپۆرتێک و تێد بەڵێنیداوە پارەی پێبدات لەبەرانبەر ئەو کارەدا.

راشیگەیاند، تێد، پێش کۆتایی هاتنی ماوەی کارکردنی لە باڵیۆزخانەکەی لە ژاپۆن هاوکارێکی بە ناوی لی جون ناساندووە، دوای ئەوە لی و هاو، پەیوەندییەکی نێوانیان پاراستووە.

هاو پێش ئەوەی خوێندن تەواو بکات، بۆی ئاشکرا کردم کە تێد، کارمەندی سی ئای ئەیە لە تۆکیۆ و هاوی هانداوە بۆ یاخیبوون، داوای لێکردووە بگەڕێتەوە چین بۆ ئەوەی کار بۆ یەکەیەکی زۆر گرنگ بکات، هەروەها هاو رێککەوتنێکی سیخوڕی واژۆ کردووە و هەڵسەنگاندن و راهێنانی لە ئەمەریکاوە قبوڵکردووە.

وەزارەتی ئاسایشی چین باسی لەوەشکردووە، هاو دوای گەڕانەوەی بۆ چین بەپێی مەرجەکانی هەواڵگری ئەمریکا لە ئیدارەیەکی نیشتمانیدا کاری کردووە، زانیاری داوە بە هەواڵگری ئەمەریکا و لە بەرامبەردا پارەی لە ئەمەریکا وەرگرتووە.