سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لەبارەی خەرجییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە زانیاری خستەڕوو

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، زانیاریی لەبارەی خەرجییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خستەڕوو.

لەڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هاتووە؛ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی‎له‌ 1/1/2021 تاوه‌كو 24/11/2021 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 369 نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 14 ملیار و 262 ملێون و 911 هه‌زار و 240 دیناره‌. ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ تاوه‌كو 10/12/2021 زیاتر ده‌بێت.
‎ئەوەشخراوەتەڕوو: له‌ هه‌مان به‌رواریش 183نوسراویانڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه‌؛
‎١- هه‌ندێك نووسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه‌.
‎٢- هه‌ندێك له‌و نووسراوانه‌ كه‌موكوڕیان هه‌بووه‌ و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌.
‎٣- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به‌ ڕێنمایی(50) پاڵپشت به‌ بڕیاری 14ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌.