سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆک بارزانی گەیشتە ئامێدی

ئەمڕۆ شەممە 19/8/2023 سەرۆک مەسعود بارزانی گەیشتە قەزای ئامێدی و لەگەڵ چین و توێژەکانی ئەو سنوورە کۆ دەبێتەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سنووری پارێزگای دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی گەیشتە قەزای ئامێدی و لە لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کادیر و ئەندامانی پارتی و چین و توێژەکانی ئەو دەڤەرە کۆ دەبێتەوە، سەرۆک بارزانی دەیەوێت لە نزیکەوە گوێ لە گرفت و داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە بگرێت.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک، دوێنێ هەینی 18/8/2023 سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ كۆ بووەوە و لە وتارێکدا گوتی: “پێویستە بەبێ جیاوازی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان بکرێت.” لە کۆتایی دیدارەکەشدا سەرۆک بارزانی دەرگای گفتوگۆی بۆ ئامادەبوان کردەوە و بە گرنگییەوە گوێی لە داخوازی و پێشنیاری خەڵکی دەڤەرەکە گرت.