دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بە بۆنەی(16)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات برووسکەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە تەلەفزیۆنی قەڵات.

ئەمڕۆ (16)هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی تەلەفزیۆنی قەڵاتە، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بینەرانی ئازیز دەکەین، بۆ ساڵی داهاتوو ئومێدەوارین لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و هەنگاوی نوێتر بنێن.
(قەڵات تیڤی) یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییانی خۆشەویست، بۆیە هەوڵ و ماندووبوونتان لەو بوارەدا مایەی سوپاس و پێزانینە.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی قەڵات دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
16/8/2023