دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دڵشاد کوێستانی و بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (جێم مەهێڵە)

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

دڵشاد کوێستانی جگە لەوەی شێوەکار و شاعیریشە، بەم دواییە گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی بەناوی (جێم مەهێڵە) کە بەم زووانە بڵاوی دەکاتەوە. کاری میوزیکی ئەو بەرهەمە لەلایەن هونەرمەندان هێدی عوتار و دیاکۆ خالقی کراوە و محەمەد شێروانی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و پڕۆدیوسەری کارەکەش میران دزەییە.

دڵشاد کوێستانی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ـی ڕاگەیاند: من زیاتر بە شێوەکار و شاعیر ناسرام، بەڵام لەم دواییەدا بڕیارم دا گۆرانییەک تۆمار بکەم کە لە ئاواز و تێکستی خۆمە کە بەم زووانە بڵاوی دەکەمەوە. من لە دەیان وڵاتدا پێشانگام کردۆتەوە؛ ساڵی ٢٠٢١ تابلۆکانم فرۆشتووە بە نرخی هەرزانتر لە خۆی لە ڕێگەیەوە یارمەتی دەیان خێزانم داوە. زۆر دڵخۆشم کە یەکەم ڤیدیۆکلیپی گۆرانیم بە ناوی (جێم مەهێڵە) تۆمار کردووە و هیوادارم بە دڵی بینەران بێت.