سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی حەفتا و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەکات

له‌ په‌یامێكدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،  حەفتاو حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
ده‌قی په‌یام:
بەرێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
لەیادی حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم  ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان  دەكەین.
بەو هیوایەی ئەم یادە  دەرفەتێك بێت  بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی  نێوانی  هێز و لایەنە سیاسییەکان لەم هەلومەرجەدا کە پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانی خەبات هەیە بە قازانجی چاککردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان .  تەئکید دەكەینەوە كە كوردستان و ئەزموونەكەی بەرهەمی خوێنی گەشی هەزاران شەهید و قوربانییە، بۆیە پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكان پێویستی زۆری بە هەماهەنگی و لە خۆبردوویی نەتەوەیی  و   گەشانەوەی شەراکەت هەیە.
جارێكی تر پیرۆزە و سەركەوتووبن…
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان