چواس خالید – هەولێر
به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كه پێگه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ٢٨ ی ته‌مووزی ٢٠١٩ تا پێنجی ته‌مووزی ٢٠٢٣، مۆڵه‌ت به سه‌دان پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری وه‌به‌رهێنان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان دراوه و له‌و ماوه‌یدا ٢٨٠ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون و به‌هۆیانه‌وه هه‌زاران هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر بووه.
بە گوێرەی ئاماره‌كه، ئه‌و ٢٨٠ پڕۆژه‌یه به سه‌رمایه‌ی سێزده ملیار و پێنج سه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن و هه‌شت سه‌د و دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د و چل و شه‌ش دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جێبه‌جێ كراون.
له‌و پڕۆژانەی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی پێ داون و جێبه‌جێ كراون، سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتیاری و سه‌ره‌وه‌ی خشته‌كه‌یان گرتووه.
به پێی ئاماره‌كه، کەرتی پیشه‌سازی به ٨١ پڕۆژه، پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و دوای ئه‌ویش؛ پڕۆژه‌كانی بازرگانی دێن به ٦٩ پڕۆژه، دوای ئه‌وانیش ٣٩ پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا،٢٥ پڕۆژه‌ی فێركردن و ٢٣ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و ٢٠ پڕۆژه‌ی ته‌ندروستی و ١٢ پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی و حه‌وت پڕۆژه‌ی وه‌رزشی و دوو پڕۆژه‌ی بانكه‌كان له گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریش جێبه‌جێ كراون.
هەر بە گوێرەی ئاماره‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ١٢٤ پڕۆژه‌یان له هه‌ولێری پایته‌خت جێبه‌جێ كراون. له پارێزگای سلێمانیش ٧٣ پڕۆژه و له پارێزگای دهۆك ٦١ پڕۆژه و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ پڕۆژه جێبه‌جێ كراون.
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕینیش پێنج پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ١٢ پڕۆژه و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سێ پڕۆژه و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆش نۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێ كراون.
ئاماره‌كه ده‌ری ده‌خات، زۆری هه‌ره زۆری پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنی خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، كه كه ژماره‌یان ٢٧٤ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر بووه و سێ پڕۆژه‌ش له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانیه‌وه جێبەجێ كراوه‌ن و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌ش له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و بیانییه‌وه جێبه‌جێ كراون.
هه‌ڵبه‌ت پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه به‌و سه‌رمایه قه‌بانه له كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، جیا له‌وه‌ی وڵات ئاوه‌دان و له زۆر ڕووه‌وه له حهوجێبوون ده‌ربازی ده‌كات و جووڵه و سیوله ده‌خاته بازاڕه‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌لی كاریش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌دا، هه‌لی كار بۆ ده‌یان هه‌زار هه‌زار كه‌س ده‌سته‌به‌ر بووه.
له ڕابردوودا ته‌نگژه‌ی دارایی و شه‌ڕی داعش و ئاڵۆزیه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، تا ڕاده‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی له كوردستان تۆراند، كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا؛ كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت به تایبه‌ت، وه‌ك سه‌نته‌رێكی بازرگانی بووه جێگه‌ی متمانه و چاوی سه‌رمایه‌دارانی كه‌وته سه‌ر، وه‌به‌رهێنەران كه به‌دوای قازانجه‌وه‌ن، جگه له‌وانه‌ی له وڵاتی دراوسێوه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌و كات له هه‌موو لایه‌كه‌وه و له‌وپه‌ڕی دنیا هاتنه هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌یان داكوتا.
پاشخان:
پڕۆژه‌كانی (وه‌به‌رهێنان)، ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه وه‌به‌رهێن سه‌رمایه‌كه‌ی له پڕۆژه و کەرتە جیاكان له‌سه‌ر زه‌وی خۆی، یاخود حكوومه‌ت به كرێ یان به شێوه‌ی بانه‌وانی(مساته‌حه) پێی ده‌دات، ده‌خاته گه‌ڕ. كه وه‌به‌رهێن له ڕۆنانی پڕۆژه‌كه‌یدا، پێویستی به یارمه‌تی حكوومه‌ت نییه و به سهرمایهیهكهی پڕۆژه‌كه بنیات ده‌نێت. سه‌رمایه‌دارانیش ئه‌و كاته و له‌و شوێنانه سه‌رمایه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، كه ئاسۆیه‌كی ڕوون و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش به‌دی بكه‌ن و ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كین. پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان سه‌رباری ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و به جووڵه خستنی بازاڕه‌كان، هۆی سه‌ره‌كی ئاوه‌دانی و گه‌شانه‌وه و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوورین.