وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەمساڵ زیاتر لە ۳۱۸ هەزار پشکنینی ئایدز لە هەرێمی کوردستان کراوە و ٦۹ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز تۆمار کراون”.
د.سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی ئایدز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “ئهمساڵ تا ئێستا به پشكنینى ناچارى و خۆویستانه، ۳۸۰ ههزار پشكنینى خوێن بۆ دهستنیشانكردنى نهخۆشیی ئایدز بۆ هاووڵاتییان كراون، لهو پشكنینانه ٦۹ حاڵهتى تووشبوون به نهخۆشییهكه دهستنیشان كراون، كه ٥۸یان خهڵكى بیانى بوون، ۱۱شیان خهڵكى كوردستان بوون”.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات ، ئەو پشکنینە بۆ ئەوانەش دەکرێت کە “پێش هاوسەرگیری، پشکنینی هەموو ئەو کەسانەی کە خوێندەبەخشن و خوێن وەردەگرن، بە تایبەت نەخۆشانی تالاسیمیا کە بەردەوام خوێن وەردەگرن. تیمی تەندروستی لە کارمەندانی تەندروستی ساڵانە دەبێت ئەو پشکنینە بکەن، هەموو ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان هەبێت یان پرۆسەی پێبینی هەناویان بۆ بکرێت پشکنینی پێشوەختەیان بۆ دەکرێت”.