لە چوارچێوەی ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاندانی بازرگانی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک، لە ماوەی ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣، چەندین ڕێکار و پرۆسە گیراونەتە بەر. وەکوو مۆڵەتدانی كارگە و كۆمپانیا بە پێی مەرجەکان و چاودێریی بازاڕ و مۆڵەتی هاوردە و هەناردەكردن بە پێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان.
لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی، لە ڕێگەی تیمی چاودێریی بازرگانی، دەستی بەسەر ١٨٤ تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە و ١٠٤٩ شوێنی بازرگانیشی بە هۆى سەرپێچییەکانەوە داخستوون.
لە ئاسانکاریی هەناردەکردن و هاوردەکردنی بەرهەمدا، ١٤٠ مۆڵەتی هەناردەكردن و ١٥٨٥ مۆڵەتی هاوردەكردن دراون، شەش سەبەتەی خۆراك و پێنج بەشە ئارد دراوەتە هاووڵاتییان.
لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە، مۆڵەتی نوێ بە ١٠٣ كارگە دراوە و بڕی ٨٢٣١ تۆن چیمەنتۆ دابین كراوە. ٨٣٥ كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە ١٠ كۆمپانیانیان بیانین.
هەر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، پرۆسەی تۆماری ئەلیکترۆنییانەى ناوی بازرگانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان كارا كراوە. هەروەها ٨٣٥ كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە ١٠ كۆمپانیانیان بیانین.
لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو؛ بڕی ٥٠٠ هەزار تەن لە سایلۆكان وەرگیراوە.