سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

سامان به‌رزنجی: لەمڕۆوە ئەو مامۆستایانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناتوانێت لە پۆلدا بێت و وانە بڵێتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ۱ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند، هەر مامۆستایەک ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەرنەگرتبێت، ناتوانێت لە پۆلدا بێت و وانە بڵێتەوە، تەنها بە یەک مەرج نەبێت ئەویش ئەوەیە دەبێت پشکنینی هەفتانەی کۆرۆنای ئەنجام دابێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە تا ۱ی کانوونی دووەم هەر مامۆستایەک ڤاکسینی وەرگرتبێت، ئەگەر وانەبێت مەرجە مامۆستایان پشکنینی هەفتانەی (PCR)، ئەنجام بدەن.

سامان بەرزنجی راشیگەیاندووە: کار بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی پێکوتە بە کەسانی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی، دەکەن بە تایبەت ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.