چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئافرە‌تانی كورد لە‌ ئافرە‌تە‌ بوێرە‌كانی جیھان ھە‌ژمار دە‌كرێ

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

ئافرەتی کورد بوونەوەرێکی بەهێزە و، بە توانایەکی زۆرەوە رووبەرووی ژیانی سەخت و نالەباری بووە و توانویەتی خۆی بچەسپێنێ و رۆلێکی سەرکی و بێ سنوری لە خێزان و کۆمەڵگە و نیشتماندا هەبێ . بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانە توانیوویەتی رۆڵەی قارەمان و خۆنەویست پەروەردە بکات . لێرەدا نامەوێ هیچ بەراوردێك لە ناو ئافرەتان بکەم، بەڵام ناشتوانم راستیەکی حاشاهەڵنەگرنەڵێم، ئەمیش بە هەزاران ئافرەتانی دەڤەری بارزان بە گیانێکی ماندوونەناسیەوە رۆڵەکانیان پەروەردە کرد پاش ئەوەی رژێمی فاشیستی بەعس باوک و براو هاوسەر و رۆڵەکانیانی ئەنفال و زیندە چاڵ کرد. ئەوەی بەسەر ئافرەتانی ئەم دەڤەرە هاتووە لە دەست رژێمه یەک لە دوایەكانی عێراق، ئافرەتانی هەر وڵاتێك بوایە بەرگەی نەدەگرت. لەگەڵ ئەو هەموو قورسایەی لەدەستدانی ئازیزان و ئەنفالکردنیان و بە زۆرەملێی دەربەدەرکردن و نیشتەجێکردنیان لە چۆلایی قوشتەپە لە ناو شورەیەکی سیم بە گەرمای هاوین و سەرمای زستاندا توانیان خۆنەچەمێنن و بە خۆراگریەکی بێ سنووری بەرگە بگرن بەرامبەر ئەم نەهامەتیە، هەزارەها ئافرهتی سەر بەرزی ئەم دەڤەرە، نیشتمانپەروەرانە رۆڵەکانی ئەمرۆ کە بوونە پێشمەرگەی ئازادی بەدەستهێنەرو پارێزەری میللەت و نیشتمان پەروەردە بکەن و کورد رزگار بکەن
لە سرینەوەی ناسنامەی کوردیان. ئەگەر هەر بەراووردێك بکرێت دەبینین ئافرەتی کورد سیمبووڵی ئازایەتیی و خۆراگریی و خۆ نەچەماندنە. سەیری مێژووی ولاتانی ئەوروپا بکەین دەبینین ئافرەت هەیە کە توانوویانە بەرگە بگرن بە تایبەتی لە شەرەکانی جیهانی و ناوخۆییان و پاش راوەستانی شەرەکان توانرا بە ماوەیەکی کورت بار و دۆزی خۆیان چاك بکەنەوە و لە ژێر چەتری ولاتێکی سەربەخۆ، بەلام بەم شێوەیە وبەم ژمارەیەی ئافرەتی کورد کە تا ئێستا لە دەستی دوژمن و داگیرکەران دەنالێ کەمە بۆیە شایەنیەتی کە ئافرەتی کورد ببێتە سیمبۆلی خۆراگری و دوارۆژ و ژیانێکی بەختەوەرتر ودوور لە هەموو نەهامەتیەکانی ژیانو پێشل نەکردنی مافەکانی. لە تاراوگا ئافرەتی کورد بە ئافرەتانی بوێری جیهان بە ناوبانگە، و جێگای شانازیە کە ئافرەتانی کورد لە
ئافرەتە بوێرەکانی جیهان هەژمار دەکرێ.