چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ھێلین نامە‌

نە‌سرین حە‌سە‌ن

ئەنجولی تیەر » لێکۆلەری»-تەندروستی لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت؛ بە کارهێنانی رۆنی زەیتون لە گەڵ ئەوەیدا بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی باشە،هەروەها کاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ پاراستنی مێشک لە نەخۆشی لە بیرچوونەوە ( زهایمەر)، هەروەها توێژینەوەکە ئەوە دەخاتە روو کە ئەو کەسانەی رۆژانە کەوچکێك رۆنی زەیتون بەکار دێنن، تووشبوونیان بەو نەخۆشییە بە رێژەی 2٨٪ کەمترە بەراورد بەو کەسانەی رۆنی زەیتون بە
کار ناهێن

  • بە پێی هەواڵێک کە لە ئیورۆ نیوز بڵاو کراوەتەوە، رۆژی سێشەمە ١٨ مانگی تموز پاش فەرمانی سەرۆکی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان، هەزاران ئارایشگای جوانکاری داخران و بەشێکی زۆر لە ئافرەتانی ئەو ڵاتە کارەکانیان لە دەستدا، ئارایشگاکان رێگەیەکی گونجاو بوون بۆ ئافرەتان بۆ وەدەستهێنانی پارە و تەنانەت شوێنک بوو بۆ ئەوەی ئافرەتان لەو شوێنە کۆ ببنەوە و بەیەکەوە گفتوگۆ بکەن، لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی تالیبان لە مانگی ئابی 202١ خوێندنی ئافرەتان لە قوتابخانە و زانکۆکان قەدەغە کرا و هەروەها چوونی ئافرەتان بۆ پارک و پێشانگا و هۆلەکانی وەرزش قەدەغە کرا
  • لە بابەتێکدا بە نێوی رۆڵی ئافرەتان لە پەرەپێدانی سیاسی هاتووە، پێویستە ئافرەتان و پیاوان هەردووکیان سوودمەند بن لە دەرفەتی یەکسان بۆ ئەوەی روون بێتەوە کە ئافرەتانیش وەکوو پیاوان توانای گەشەکردن و بەدێهێنانی چەندین لێهاتووییان هەیە و بە بێ ئافرەت ناتوانین باسی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی کۆمەڵگە بکەین، مێژوو دەریدەخات کە دوا قسە لە هەر کۆمەڵگەیەک لای ئەو کەسانەیە کە یاسا دادەڕێژن، بۆیە پێویستە زۆر وریابین لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە یاسا دادەڕێژن، هەر بۆیە ئافرەت باشترە ئاستی هوشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی پەرە پێبدات، بۆ ئەوەی بتوانێ مافەکانی خۆی بە دەست بهێنێت و لەو شوێنانە ئامادە بێت کە بڕیاریان لە سەر دەدرێت و پیاوانیش هاوکارێکی بێهاوتای ئافرەتان بن لەو جۆرە
    بابەتانەدا . رۆژی پێنج شەممە 2023/٧/20 لە گەورەترین یاریگای نیوزلەندا (ئیدن پارک، ئۆکلاند) مەراسیمی کردنەوەی مۆندیالی جامی جیهانی تۆپی پێی ئافرەتان بۆ ساڵی 2023 بەڕێوە چوو، ئەو مۆندیالەبۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت