دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری دا، دەستبەسەر پارە و سامانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراقدا بگیرێت.
پێشووتر لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە 68 کەیسی گەندەڵیی لەسەر وەزیری پێشووی نەوت هەن و دۆسیەی گەندەڵیی گەورەن، هەروەها بەشێکیان دارایی و بەشێکیان کارگێڕین.
ئەوەشی خستبووەڕوو کە وەزیری پێشووی نەوت لەو کاتەوەی بووەتە وەزیر پاسپۆڕتی ژمارەیەک وڵاتی بەدەست هێناوە، ئەوەش لەبری کارئاسانیکردن بۆ کاری کۆمپانیاکانیان لێرە.