گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی پێداچوونه‌وه‌یه به‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كردوویه‌تی، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنانه جێبه‌جێ بكرێت.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتننامه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت واژۆیان كردووه، روونیشیكردووه له‌نێوان هه‌ردوولادا دوو رێككه‌وتن هه‌یه یه‌كێكیان سیاسییه و ئه‌ویدیكه‌یان ئیدارییه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه كرد، شاندی پارتی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ناو هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا، گوتیشی، بابه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی پارتی تایبه‌ت بوو به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له ده‌وڵه‌تی عێراقدا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، شاندی پارتی له‌میانی چوونی بۆ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه رێككه‌وتنێكی سیاسی و ئیداری هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌باره‌ت به ناردنی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی، گوته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، رای جیاواز هه‌یه، كه هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێ ئه‌و بابه‌ته بخه‌نه ئه‌ستۆی په‌رله‌مانتاره‌كانیان و نیشانی بده‌ن كه پێیان ناخۆشه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیش جه‌ختیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا هه‌وڵ ده‌دا ناكۆكی و جیاوازییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. گوتیشی، جارێ هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه بچنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌باره‌ی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز گفتوگۆ بكه‌ن.
رۆژی (دووشەممە 7ـی ئابی 2023) لە بەغدا، شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له به‌غدا له ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت کۆبوونەوە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بۆ کوردستان24 لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرایکرد کە کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی و زۆر باشیان لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئەنجامدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێـمی کوردستان و رێککەوتن لەسەر وادەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا گفتوگۆیان کرد.
هاوکات نێردراوی کوردستان24 بۆ بەغدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکە شاندەکە پەیامی پارتی بە لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت گەیاندووە لەبارەی پەیڕەوکردنی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوە.
هەروەها ئەندامێکی شاندەکەی پارتی بە نەورەس عەبدوڵڵا، نێردراوی کوردستان24ـی راگەیاند، هەموو ئەو تێبینیانەی پارتی هەیبووە لەسەر کۆی پرۆسەی بەڕێوەبردنی حکومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە کۆبوونەوکەدا باسکراوە و وەڵامی سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت ئەرێنی بووە.
لە کۆبوونەوەکە شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی نیگەرانییەکانی خۆیان لە جێبەجێنەکردنی بەشێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان و کارنامەی کابینەی حکومەت و شێوازی هاوبەشیکردن و بڕیاردان لە پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گەیاندووەتە سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی شاندی باڵای پارتی، پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و نووسینەوەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز و تەوافق و هاوبەشیکردن وەک ئەوەی لە رێککەوتنەکانی نێوان لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت و رێککەوتنی (4ـی نیسانی 2023)ـی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە.
لەلایەن خۆیەوە، شاندی پارتی جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی و کارنامەی کابینەکەی سوودانی کردووەتەوە، کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراون و حکومەتی عێراق دەبێت پابەند بێت بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکانی ئەوەی تایبەت بێت بە هەرێمی کوردستان لە رووی شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی لە یاسای نەوت و غاز.
دوای کۆبوونەوەکەش، نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا لەگەڵ شاندی باڵای پارتی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، هەروەها تاووتوێی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌ختیش له چاره‌سه‌رییه‌كان به پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كرایه‌وه.
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامییەتی هەر یەکە لە فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی، جەعفەر ئێمینکی، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەنگین رێکانی، ئومێد سەباح و فارس عیسا پێکهاتبوون.