یانەی فاڤاچێ لە ڤینر شاد لیگە لەشاری ڤینا، بۆندێکی بهراهێنەربوونی پێشکەش بە ( رۆژگار زرار قادر) کرد، پاش ئەوەی یانەی ئیف سی ڤاڤاچێ دۆخی كهوته مهترسییهوه، بڕیاریان دا راهێنەرە نەمساوییەکە دوور بخەنەوە و بۆندێک پێشکەش بە رۆژگار بکەن بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەویش بەدلخۆشیەوە داوکەی قبووڵ کرد، بەو مەرجەی هەموو بڕیارەکان لەدەست خۆیدا بێت و هیچ کەسێک لە یانەکە نابێ دەستوهردان له كارهكانی بكا لەبارەی هێنانی یاریزان و بەڕێکردنی یاریزانەکان.
دوای ئەوە لە یەکەم یاریدا وەکوو راهێنەرێکی گەنج توانی یەکەم سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات، رۆژنامەکانی وڵاتی نەمسا لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکەی بڵاویان کردەوە، کە لەیارییەکەدا ئهو راهێنهره توانیویهتی سێ خاڵی گرنگ بۆ یانەکە وهدهست بێنێ
رۆژگار زرار لە دایکبووی شاری هەولێرە. هەر لەمنداڵیەوە خولیایی تۆپی پێ بووە و یاری بۆ لاوانی هەولێر کردووە لەسەر ئاستی کوردستان، لە ساڵی 2005 بووە بە پاڵەوانی کوردستان. لە ساڵی 2006ـهوه لە نەمسا نیشتەجێیە، هەر لەسەرەتای چوونی بۆ نەمسا پەیوەندیی کردووە بە یانەی fc innsbruchk لە سەر ئاستی لاوان بەشداری لە خولی نەمسا کردووە، سێ ساڵ لەسەر ئاستی لاوان لە ساڵی 2011 لە شاری ڤییهنا پەیوەندی بە یانەی fc favachـهوه کردووە و ماوەی حەوت ساڵ وەک هێرشبەر یاریی کردووە، تا ئێستا خاوەنی 155 گۆڵە لە کۆی 323 یاری .