سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م13ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت.
راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌یه‌ك پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد  بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی دووشه‌م14ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران :31 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  49  پلەى سیلیزى.