هاودەنگ فارووق
-١-
دامەزراندنی پارتی لە (١94٦ ) بناغەی ستراتیژی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی بۆ سەردەمێکی تەواو جیاواز داڕشت و ئاراستەو ڕێگەی شۆڕشی ڕزگاریشی نەخشەکێشا .
لەوێـــوە، بۆ هەموو لایەك دەرکەوت کە كورد نەک هەر دەتوانێ بەڵکو بڕواشـــی بەوە هەیە کە بەدیدو کەرەســـتەی ستراتیژیی وەک ( فیکر ، ڕابەر ،پارت ، جەماوەر و شۆڕش )ەوە لەژینگەو دۆخی جیاجیای ناوخۆیی و دەرەکیدا سیاسەت بکاو ئاراستەی ڕەتکردنەوەو نەهێشـــتنی چەوسانەوەو ژێردەستەیی نەتەوەیی و نیشتمانی کورد بکاتە ئامانجی نزیک و دوور . لەو ڕوانگەیەوە دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی فرە مەودا بوو ، بەتایبـــەت لەوڕووەوە کە ئیتر کوردایەتی لە کاردانەوەو کەف وکوڵی کورت خایەندا بەرامبەر بەزوڵم و ســـتەم کورت نەبێتەوە ، بەڵکـــو بەجۆرێک بێ کە ڕابەرو پارت وەک بوونی ســـتراتیژی قۆناغبڕ ناوەندو جەوهەری خەبات بێ بۆ هەموو دۆخەکان .
هەر ئەمـــەش وایکرد پارتی لـــە جەرگەی بەرگـــری لەکۆماری کوردستان و لەهەل ومەرجی یەکجار سەختی پەڕینەوەی بارزانی نەمر لە ڕوباری ئاراس، بۆ ســـۆڤیەت و قۆناغی زاڵمانەی لەیەک دابڕاندنی نزیک بەیەک دەیەی سەرۆک بارزانی نەمر و پارتەکەی لەیەکتر و ســـەرەڕای ئەو هەموو توندوتیژی وئیرهابی دەوڵەتی پاشـــایەتی عیراق ، پارتی لەدۆخی پەرەسەندن و فراوان بووندا وەک تاکە ئامرازە ستراتیژیەکە نەک هەرمایەوە؛ بەڵکو بەوپەڕی کاراییەوە خەبات وتێکۆشـــانەکانی کـــوردی لەهەموو بوارەکاندا جۆشدایەوەو سەرکردایەتی کرد.