چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییە بەشداربووەکانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان راگەیاند، کە لە کۆی 296 پارتی سیاسیی بەشدار، 198 پارت 50 هاوپەیمانییان پێکهێناوە.

رۆژی شەممە (12ـی ئابی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 50 هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکهاتووە لەلایەن 198 پارتی سیاسییەوە.

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 296 پارتی سیاسیی مۆڵەت پێدراو بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، جگە لە هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیەشدا 198 پارتی سیاسی بەشدارن لە پێکهێنانی 50 هاوپەیمانی و 98 پارتی سیاسییش بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکە دەکەن.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە 63 پارتی سیاسی دیکەش تاوەکو ئێستا کارەکانی تۆمارکردنیان تەواونەبووە.

لەلایەن خۆیەوە، عیماد جەمیل، سەرۆکیب تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە (13ـی ئابی 2023)، کۆمیسیۆن کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەبارەی درێژکردنەوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئەو هاوپەیمانیەتییانەی لە گشت پارێزگاکان بەشداری دەکەن رایگەیاندووە، هاوپه‌یمانی ئیتیلافی نیشتمانی، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی، هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی، هاوپه‌یمانی سه‌رۆكایه‌تی و هاوپه‌یمانی مه‌دار (جگەلە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە) لە هەموو پارێزگاکان لیستیان دەبێت.

لەبارەی گەورەترین هاوپەیمانییەکانیش، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمشێوەیە بڵاویکردووەتەوە کە ئەمانەن، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا (12 پارتی سیاسی)، هاوپەیمانی بەها مەدەنییەکان (10 پارتی سیاسی)، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی (9 پارتی سیاسی) و هاوپەیمانی هێزە مەدەنییەکان (9 پارتی سیاسی) و هاوپەیمانی تورکمانی عێراق (9 پارتی سیاسی).

ژمارەی هاوپەیمانییەکانیش لەسەر ئاستی پارێزگاکان، زۆرترین هاوپەیمانی لە بەغدایە (18 هاوپه‌یمانی)، دوای ئەویش پارێزگای ئەنبار دێت بە (17 هاوپەیمانی) و پارێزگاکانی بەسرە، نەینەوا و کەرکووکیش لە پلەی سێیەم دێن بە (16 هاوپەیمانی) بۆ هەر یەکێکیان.

لە پارێزگای واست (15 هاوپه‌یمانی) پێکهاتووە و لە بابل، کەربەلا و مووسەننا (14 هاوپەیمانی بۆ هەر یەکێکیان پێکهاتووە و لە زیقار و دیوانییە (13 هاوپەیمانی) بۆ هەر پارێزگایەکیان و لە نەجەف و دیالە (11 هاوپه‌یمانی) بۆ هەر یەکێکیان و لە پارێزگاکانی میسان و سەڵاحەددینیش (10 هاوپەیمانی) بۆ هەر پارێزگایەک پێکهاتووە کە کێبڕکێ دەکەن بۆ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

وابڕیارە لە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

لەو هەڵبژاردنەدا، 23 ملیۆن و 367 هه‌زار و 81 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی 15 پارێزگای عێراق بە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواوە، هەروەها کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و هەشت بنکەی ده‌نگدان کە 47 هەزار و 655 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.

لەبارەی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ژمارە (12)ـی ساڵی 2018، بەم شێوەیە دابەشکراوە: