پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی رۆژی لاوانی جیهان بڵاوكرده‌وه‌

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی رۆژی لاوانی جیهان بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌12ی8ی2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌،بە بۆنەی ڕۆژی لاوانی جیهان، پیرۆزبایی لە سەرجەم لاوانی جیهان و کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین، به‌ هیوای ئەم یادە ببێتە مایەی ئاوڕدانەوەی زیاتر له‌ خواست و ویستی لاوان و تواناکانیان.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت،لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان و چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناشیان لێهەڵکەوتووە کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن، بۆیە شایه‌نی خزمه‌تکردن و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی زیاترن بۆیان، تابتوانن به‌هیوا و داخوازیه‌کانیان بگه‌ن و باشتر خزمەت پێشکه‌ش به کوردستان و پێشخستی وڵات بکه‌ن.