سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی رووداوەکەی پێنجوێن راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

دژەتیرۆری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

ئەمڕۆ هەینی (11ـی ئابی 2023)، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگەی پێنجوێن، ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە سێ کەسی تێدابووە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە سووتا و هەرسێ سەرنشینەکەشی گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەن خۆیەوە، هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە لە سلێمانییەوە بەڕێوەبووە بۆ پێنجوێن و گومان دەکرێت کە هەر سێ کەسەکە چەکداری پەکەکە بن