ئهمڕۆ پێنجشەممە 8/10 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، سوپاسی کونسولی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
کونسولی گشتیی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانیی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا هەیە.