دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان

سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ کۆچی دوایی موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات.

لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: “بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان) ناسراو به‌(موسا هه‌رگوندی)مان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانه‌واده‌ و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو موسا عەبدڵڵا سلێمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان) ناسراو به‌(موسا هه‌رگوندی)مان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانه‌واده‌ و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو موسا عەبدڵڵا سلێمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو  موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

۱٠ی ئابی ۲٠۲۳