سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتە مۆڵەتپێدراوەکانی بڵاو کردەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبەر ڕۆشناییى یاساى زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانى کوردستان پەسەند کراوە، مۆڵەتى کردنەوەى بە زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە شارەکانى هەرێمى کوردستان داوە و ناوەکانی خستووەتە ڕوو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندووە “جگە لەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى لە لیستى هاوپێچدا هاتوون و پابەندى مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەتن، هیچ زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژ و زانکۆیەکى تر، لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، مۆڵەتیان پێ نەدراوە و باوەڕپێکراو نین، جگە لە لیستی ئاماژەپێکراوی خوارەوە:

زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى هەولێر:
زانکۆى نێودەوڵەتیى تیشک
زانکۆى جیهان – هەولێر
زانکۆى لوبنانیی فەرەنسى
زانکۆى نۆلج
زانکۆى بەیان
زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى
زانکۆى کاسۆلیک
کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى سلێمانى:
زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى
زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى
زانکۆى جیهان – سلێمانى
زانکۆى نێودەوڵەتیى تیشک/ لقى سلێمانى
زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى دهۆک:
زانکۆى جیهان – دهۆک
زانکۆى نەورۆز

پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى هەولێر:
پەیمانگەى تەکنیکیی تایبەتى ڕواندز
پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکیی پایتەخت
پەیمانگەى تەکنیکیی تایبەتى ئایندە
پەیمانگەى تەکنیکیی هەیبەتسوڵتان
پەیمانگەى تەکنیکیی گەشەى تایبەت

پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى سلێمانى:
پەیمانگەى تەکنیکیی کوردستان
پەیمانگەى تەکنیکیی تایبەت لە کەلار
پەیمانگەى تەکنیکیی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا

پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى دهۆک:
پەیمانگەى تەکنیکىی دهۆکى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکیی ئاراراتى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکیی تایبەتى ڕواندز – لقى زاخۆ