نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبەکە دەکات و جەخت لە تەبایی، یەکڕیزی و هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، 8ـی ئابی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا رایگەیاند، “به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى ههرێمی کوردستان.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.
بە ڕێزهوه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، بهرز دهنرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى ههرێمی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2023/8/8