سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی سۆسیالیست و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکات و رایگەیاند: پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە.

لە پەیامی مەسرور بارزانی هاتووە: “بەڕێز محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

سەرۆکی حکومەت، راشیگەیاندووە: “پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان”.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/8/8