سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆ-ش مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت . 
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی8ی2023، مووچەی هەریەك لە وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش،كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ،خاوەن پێدوایستی تایبەت،زیندانە سیاسییەكان، دابەشدەكرێت.
شایانی باسە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 6ی8ی2023، لیستێكی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند، لیستە نوێیەكەش ناوی سەرجەم دامودەزگا و وەزارەتەكانی تێدایە.