دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئامادەکاری بۆ سازدانی کۆنگرەی كارمەندانی تەندروستی

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ گرتنی گۆنگرەی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، دەستەی باڵا سەردانی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست پێكردووە.

عیسا خانۆ جێگری نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان ڕوونی كردەوە كە دەستەی باڵای سەندیكاكەیان دەستی بە گەڕێكی سەردانیكردن بۆ لای لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی حیزب و لایەنە سیاسییەكان كردووە بۆ ئەوەی باس لە كێشەو و گرفت و ئامادەكارییەكان بكەن بە مەبەستی گرێدانی كۆنگرە.
عیسا خانۆ گوتیشی: لە سەردانەكانماندا تیشک خراوەتە سەر یاداشتی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی سەبارەت بە دواکەوتنی کۆنگرەی سەندیکاکان؛ هەربۆیە باسمان لە گرنگیی گرتنی کۆنگرە کرد و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیان دەربڕیوە بۆ هەموو پشتیوانیەک و هەمەهەنگییەک بۆ بەستنی کۆنگرە لە نزیکترین وادەدا.