لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نێوان دوو کۆمپانیای بازرگانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات، ئەمڕۆ 120 تۆن بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وڵاتی ئیمارات کران و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەلێت، هەفتانە 500 تۆن پەتاتە رەوانەی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەی کەنداو دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئابی 2023، لە هەولێر رێوڕەسـمی واژووکردنی گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی لە نێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەروبوومی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و بازرگانانی وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی واژووکراوە، ئەمڕۆ 120 تۆن پەتاتەی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پێنج کۆنتێنەرەوە ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات کران و لەوێشەوە رەوانەی وڵاتانی دیکەی کەنداو دەکرێن.