ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
البطانة الصالحة
هه‌رجارێك سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان به‌ره‌و به‌غدا ده‌چن خه‌مۆكی دامده‌گرێ ! له حه‌ژمه‌تان هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵده‌كێشم و ناولهپان لێك گیرده‌كه‌م ! ئه‌و به‌شه خه‌وتوه‌ی مێشكی ماندووم لێواگا دێت و بهفلاشباك ده‌گه‌ڕێمه‌وه رۆژانی سه‌رفرازی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ، به هه‌موو مانایه‌ك رۆژانی عینفهوانی كورد بوو
تۆ بڵێی رۆژێك دابێت داموده‌زگای په‌روه‌ردی هه‌رێم ئه‌مجۆره وانانه نه‌خاته نێو پڕۆگرامی قۆناغه‌كانی خوێندندا ؟! كه تێیدا باس له ههیبهتو ویقاڕو حیكمه‌تی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات ، پێویسته نه‌وه‌ی دوای ئهیلوول ئه‌وه بزانن كه بارزانی مسته‌فا له ژیانیدا(گه‌لی علی به‌گی)به‌ره‌و به‌غدا نه‌به‌زاندوه !
بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا سه‌ردانی (حاجی ئۆمه‌ران ، ناوپردان)یان ، كردوه‌و له‌ژێر خێوه‌تی بارزانیدا باس له هه‌موو شتێكی ئه‌و ئێراقه كاوڵبوه كراوه
ده‌بێ هه‌وێنی ئه‌و سیحره ئه‌فسوناویه‌ی له‌چیه‌وه هاتبێ ؟! مامۆستا(حبیب محمد كریم)بۆی گێڕامه‌وه : شه‌وێكیان من‌و كاك مسعودو كاك ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانمان له‌به‌رده‌م ژووری بارزانیدا ئاماده‌بوین ، كه‌چی پاسه‌وانێك به ئێمه‌ی گووت : میوانی هه‌یه ! هه‌رسێكمان به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری یه‌كترمان كرد .. بارزانی میوانی هه‌یه‌و ئێمه‌یش نایزانین ؟!
ماوه‌یه‌ك خۆمان مژوول كرد ، له‌پڕ ئیشیماندا كاك مسعود به‌منی گووت : له‌سه‌ره‌خۆ ده‌رگاكه بكه‌ره‌وه بزانه كێ له‌وێیه ، منیش به ئاسپایی ده‌رگام كرده‌وه .. بارزانی فه‌رمووی لێكردم و منیش فه‌رمووی به‌ڕێزانم كرد .. به‌چاوی خۆمان بینیمان بارزانی له‌و دانیشتنه‌یدا له دونیایه‌كی دیكهدابوو ، به هه‌موو هه‌ستێكه‌وه گوێدێری میوانه‌كه‌ی بوو ، منیش قسه‌م به مامۆستا بڕی و گووتم : میوانه‌كه كێ بوو ؟ گووتی : شوانێكی بناری قه‌ندیل !
هه‌روه‌كو له نزیكه‌كانم ژنهفتوه : لهكاتوساتێكی زێده دژواری شۆڕشدا له‌وكاته‌ی شۆڕش زۆر زۆر نه‌داربوو ، پێشمه‌رگه‌ی به‌شه‌ره‌فی كوردستانیش(بمرهوبژی !)ده‌ژیان ، له‌و ته‌نگانه‌یه‌دا كاتێ تاریكی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه دهكێشاو زینده‌وار ههستوخوستی نه‌ده‌ما ! بارزانی باوك دوور له پاسه‌وانه‌كاندا به‌نێوان تارمایی خێوه‌ت و خانوه قوڕهكاندا خۆی ده‌گه‌یانده هه‌ڤاڵانی رێگای هاتونه‌هات(چه‌ند روبعێكی)دهمست ده‌نان و له گه‌وره‌و بچووكی ده‌پرسین ، به‌دوو قسان ئومێد‌و گڕی ده‌خسته‌وه ناخ و ده‌روونیان
گوایه به بارزانیان گوتوه چۆن به ته‌نیا ده‌چیته ئه‌و شوێنانه ؟! ئێمه له خزمهتكردنیاندا درێغیمان نه‌كردوه ! هه‌روه‌كو ده‌ڵێن بارزانی فه‌رموویه‌تی : كاتێك من‌و ئه‌وانه به‌مجۆره شوێنانه گوزه‌رمان ده‌كرد .. ئێوه له هیچ شوێنێك دیارنه‌بوون !
ئێوه ئه‌وانه ناسناكهن ! ئه‌وانیش ئاماده‌نین له ده‌رگای ئێوه بده‌ن ! رۆحی من‌و دوارۆژی ئه‌و میلله‌ته له‌ده‌ست خوا‌و ئه‌و جوامێراندا بوو ، ئه‌وانه پێیان ده‌گوترێ(البطانة الصالحة) واته داروده‌سته‌ی چاك وپاك !
له‌وكاته‌دا نێوی عهمهرئاغا دۆله‌مه‌ری هاته مه‌یدان بۆیه مامۆستا به ئیعجابێكی گه‌لێ زۆره‌وه به زمانی عه‌ره‌بی گووتی : له كۆتایی ساڵی(1969)دا ، بارودۆخمان زۆر دژواربوو ، هه‌واڵی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویاخه له(ماخۆبزنان)گه‌یشت و بارزانی فه‌رمانی به عهمهرئاغادا ، چاره‌سه‌ری بكات ، ئاغا له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی رۆیشتنه شوێنه‌كه كه(100) نه‌فه‌ری عه‌سكه‌ری ئێراق تێدابوو ، زۆری نه‌برد له به‌لاغێكی سه‌ربازیدا خوێندرایه‌وه .. كه به‌ده‌سكه‌وتی(96) چه‌ك گه‌ڕانه‌وه بنكه‌ی خۆیان !
كاتێ عهمهرئاغام دیته‌وه پێمگووت : ئه‌و سه‌ركه‌وتنه چۆن بوو ؟ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه گووتی : لوتفی خودێ بوو !
هه‌روه‌ها محمد عیسی كه یه‌كێك بوو له هه‌ڤاڵانی رێڕه‌وی بارزانیدا ، له ساڵی(1995)دا ، بۆی گێڕامه‌وه : له‌و رێڕه‌وه زێده دژوارهماندا شه‌وێكیان به‌برسیه‌تی و شه‌كه‌تی له شاخدا ماینه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ووره‌مان به‌رزكاته‌وه جه‌نابی بارزانی به شاكربهگی گه‌ردی گووت : به‌نده لاوێكمان بۆ بڵێ ! له دووری ئازیزان و خه‌می دونیادا ویستی لاوكێكی ئه‌ڤینی بچڕی به‌ڵام بارزانی سه‌ركۆنه‌ی كرد‌و رێگای نه‌داو ئامۆژگاری كرد كه پێویسته له‌و بارودۆخانه‌دا لاوكی سوارچی و جوامێری بڵێی تا نه‌ڕووخێین !
خوێنه‌ری ئازیزم بۆ ئه‌وه‌ی سوكنای دڵت بێت هه‌ر له‌لای خۆته‌وه دروودێك بۆ گیانی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌كه‌ت بنێره‌و دوعاخوازبه كه برا گه‌وره‌كانمان بیتانهیهكی وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌مریان هه‌بێت