دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ژاپۆنییەكان هەولێریان پێ شارێكی پاک و خاوێنە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

تێمێكی ئەندازیاری ژاپۆنی بە مەبەستی بەسەركردنەوەی چەند پڕۆژەیەك سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد؛ لە میانەی سەردانەكەیاندا شاری هەولێریان بە شارێكی پاك و خاوێن وەسف كردووە.

ئامۆژگار حەوێزی بەرپرسی هەماهەنگی جایكا (سەر بە ژاپۆن) لە هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بە ( هەولێر)ی گوت: لە چەند هەفتەی رابردوودا چەند تیمێکی ئەندازیاری ژاپۆنی سەردانی شاری هەولێریان كرد؛ سەردانی ژمارەیەك پرۆژە و شوێنی گەشتیاریی هەرێمی كوردستانیان كرد و، خۆشحاڵی خۆیان بە جوانیی شاری هەولێر دەڕبڕی و شاری هەولێریان بە شارەكی زۆر پاك و خاوێن ناو برد.
ئامۆژگار گوتیشی ئەم تیمە شارەزایەی ژاپۆنی و سەردانی وێستگەكانی پاككردنەوەی ئاوی خاوێنیان كرد و بە وردی لێكۆڵینەوەیان لە پرۆسەی پاككردنەوەی ئاوی خواردنەوە و گەیاندنی بە هاووڵاتیان كرد؛ لە ئەنجامدا ئەو شارەزایە ژاپۆنیانە گوتیان پرۆسەی خاوێنكردنەوەی ئاوی هەولێر بە ستاندەر و بە شێوەیەكی ئەندازەیی ڕێكوپێك بەڕێوە دەچێ.
ئامۆژگار گوتیشی: جێگای باسە زۆرێك لە بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی سێكتەری ئاومان ناردووەتە یابان لۆ بەشداریكردن لە خولی ڕاهێنان و وەرگرتنی نوێترین زانیاری لۆ بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژانە