سبه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

سبەی چوارشەممە میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، سەردانی هەولێر دەکات.

عەبدولخالق محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە میخائیل بۆگدانۆف لەو سەردانەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کۆدەبێته‌وه‌.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا لە بوارە جیاجیاکان و بیروڕاگۆڕینەوە لەسەر پرسە هەنووکەییەکان، ته‌وه‌ری سه‌رەکی دیدار و کۆبوونەوەکان دەبێت.

ھەواڵی زیاتر