سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ یەکشەممە (6ـی ئابی 2023) لەگەڵ مادان گۆپال كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، مەسرور بارزانی پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان.

هەر لەو دیدارەدا، كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان، سوپاسی هاوئاهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.