سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ليوا عومه‌ر ميرخان ژاژووكى ده‌كه‌م، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو، تێكۆشه‌رێكى دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌يه‌كى قاره‌مان بوو كه‌ هه‌موو ژيانى خۆى له‌ خزمه‌ت و خه‌بات له‌پێناوى ئازاديى كوردستاندا به‌سه‌ر برد و تۆمارێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له‌ شۆڕش و به‌رخودانى گه‌له‌كه‌يدا به‌جێهێشت. گيانى شاد و يادى به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان