دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکەمەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: “کاتژمێر 9:30 بەیانی رۆژی پێنج شەممە 3/8/2023،  بڕی  ( 598 ) ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق  رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو رەوانەی بانکەکان کرا بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە، هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش رادەگەیەنرێت و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە”.  

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشکراوە: “هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 940 ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا. بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بە هیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق”.   

وەزارەتی دارایی، دەڵێت: “ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە 1 ترلیۆن 384 ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 906 ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە. بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو 1 ترلیۆن و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجە و هەموو ئەو رێککەوتنانەیە کە لە نێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی.

کاتژمێر ( ٣٠؛٩ ) بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٣/٨/٣ ) بڕی ( ٥٩٨ ) ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو ڕەوانەی بانکەکان کرا بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە، هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بەوەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕادەگەیەنرێت و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە. 
شایەنی باسە هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا. 
بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەحکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق. 
ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە ١ ترلیۆن ٣٨٤ ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە ٩٠٦ ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە. 
بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو ١ ترلیۆن و ١٧٤ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.